Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:34

ئێران: پێ نەدانی کارەبا بە عێراق لە سەر بنەمای رێککەوتننامەیەک بووە

بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی باشوری عیراق خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ساز بكه‌ن
کوردستان TV
100%


وەزیری کارەبای ئێران سەبارەت بە وەستاندن و پێدانی کارەبا بە عێراق ئاماژە بەوە دەکات: پێ نەدانی کارەبا بە عێراق لە سەر بنەمای رێککەوتننامەیەک بووە کە ھەر کاتێک خۆمان پێویستمان پێی بێت، ئەولەویەت بۆ ئێران بێت.

ره‌زا ئه‌ردكانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران له‌میانی واژوكردنی نه‌خشه‌رێگایه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: هه‌موو رێككه‌وتنێكی گۆڕینه‌وه‌ وزه‌ ماوه‌ی دیاریكراو و مه‌رجی خۆی هه‌یه‌، له‌وانه‌ ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ خۆی پێویستیی زۆری به‌كاره‌با هه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا پێویستییه‌كانی خۆی پڕبكاته‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئێران هه‌ركات ئێران پێویستی به‌ كاره‌با بوو، ئه‌وا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئێران خۆیه‌ت و بڕه‌ كاره‌باكه‌ ده‌بڕدرێت، ئاشكراشیكرد كه‌ عیراق له‌ وه‌رزی هاویندا پێویستییه‌كی زۆری به‌كاره‌با هه‌یه‌ و به‌شێكیش له‌و كاره‌بایه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت، به‌مدواییه‌ش وه‌زیری كاره‌بای عیراق سه‌ردانی تارانی كردووه‌ و دۆخی كاره‌بای له‌ عێراق رونكردوه‌ته‌وه‌.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی كاره‌با، ساڵانێكی زۆره‌ عیراق كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌كێشێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆی چه‌ندین ساڵی شه‌ڕ و وێرانكاری، ژێرخانی وزه‌ی عیراق داڕماوه‌.

بڕینی كاره‌باكه‌ی ئێران له‌ عیراق بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ساز بكه‌ن و بێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ و باره‌گای حزبییان سوتاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش روبه‌ڕویان بونه‌وه‌ و چه‌ند خۆپیشانده‌رێكیان كوشت و بریندار كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.