دوای ئه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆی پورتوگال به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ و بهگرێبهستێكى چوار وه‌رزه په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵیى ، لهههواڵێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا esRadio ڕایگه‌یاند ، زێدانى فه‌ڕه‌نسى له‌مانگى 10 ى ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یانه ئیتاڵیه‌كه ، سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، زێدان وه‌ك ڕاوێژكاری وه‌رزشى یانه‌كه په‌یوه‌ندی ده‌كات
زێدان ئه‌م وه‌رزه وازهێنانى له‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕاگه‌یاند ، واز هێنانیشى كاردانه‌وه‌ى به‌لاى میدیاكان و هه‌وادارانى وه‌رزشى تایبه‌ت ڕیاڵ مه‌دریدى لێكهوتهوه به‌بۆچوونى جیاواز و قسه كردن له‌سه‌ر واز هێنانهكهى
سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ
esRadio
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.