بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ، حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری فراوان لە پۆستی وەزارەتە خزمەتگوزاریەكان دەكات .
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی عبادی مۆڵەتی بەزۆر دەبەخشێتە هەر یەك لە كازم فەتجان حومامی وەزیری گواستنەوەو قاسم فەهداوی وەزیری كارەبا و خاتوو عەدیلە حمود وەزیری تەندروستی . روونیشیكردەوە كە عبادی لیستێكی ناوی ئامادەكردووە كە بەرپرسیاریەتی لەو وەزارەتانە و چەندین پۆستی دیكەی خزمەتگوزاری وەرگرن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بە هاووڵاتیان بگەیەنن .
ئاماژەش بەوە دراوە كە گۆڕانكاریەكان بەرپرسانی ناوەخۆی پارێزگاكانی ناوەراست و باشووریش دەگرێتەوە كە شكستیان هێناوە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەشێك لەو بەرپرسانەش رووبەرووی لێپرسینەوە دەبنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.