Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:35

عێراق له‌ ئێران بێ ئومێد ده‌بێت و په‌نا بۆ سعودیه‌ ده‌بات

ئه‌مرۆ شاندێكی عێراق ده‌گه‌نه‌ سعودیه‌
کوردستان TV
100%

 چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئێران ووزه‌ی كاره‌بای له‌سه‌ر پارێزگا شیعه‌ نشینه‌كانی عێراق بڕی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی عێراقی سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌می كاره‌با سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كات.

شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌لمان جومه‌یلی، وه‌زیری پلاندانان، پێكھێنراوه‌ كه‌ ھه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرانی نه‌وت، جه‌بار لعێبی و وه‌زیری كاره‌با، قاسم فه‌ھداوی و وه‌زیری گواستنه‌وه‌، كازم فنجان حه‌مامی له‌خۆده‌گرێت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ ھه‌فته‌یه‌كه‌، به‌ ھۆی نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و بێكاری خۆپیشاندان ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ نه‌یاتوانیوه‌ ئێران رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با به‌ عێراق بدات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.