توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تازه ده‌ریده‌خات ، گه‌رانه‌وه‌ی پژمه و كپكردنی زیانی ته‌ندرستی و مه‌تریسداری هه‌یه به تایبه‌ت بۆ لوت وگه‌روو .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " ده‌یلی مه‌یلی " به‌ریتانی هاتووه ، كاتێك زینده‌وه‌رێكی بچووكی وه‌ك میكرۆب له رێگه‌ی لوت و ده‌مه‌وه هه‌وڵ ده‌دات بچێته نێو له‌شمانه‌وه ، ئه‌وا جه‌سته هه‌ول ده‌دات له رێگه‌ی پژمه‌وه خۆی رزگار بكات له‌م جۆره میكرۆبانه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ستان ده‌خاته سه‌ر سییه‌كان و قه‌باره‌ی لوت و خێراییه‌كه‌شی له هه‌وادا ده‌گاته 100 بۆ 500 میل له یه‌ك كاتژمێردا .
هه‌ر كاتێك پژمه دێت و ده‌یگه‌رێنینه‌وه ، ئه‌وا په‌ستان دروست ده‌كات و ئه‌و په‌ستانه‌ش زیان به لوت ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها داخستنی ده‌میش گۆران له رێره‌وی هه‌وادا دروست ده‌كات , چونكه ده‌گه‌رێته‌وه و له ناوه‌وه ده‌مێنێته‌وه و له ئه‌نجامدا زیانی چاوه‌روان نه‌كراوی وه‌كو " پچرانی خوێنبه‌ره‌كان ، برینداربوونی گوێی ناوه‌راست و نه‌مانی بیستن ، سه‌ر ئێشه و لاوازبوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك و به‌رزبونه‌وه‌ی خێرایی په‌ستانی خوێن " ده‌بێت .
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ولی گه‌رانه‌وه‌ی پژمه نه‌ده‌ین ، چونكه یاریده‌ده‌ره بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره زیان به‌خشانه كه هه‌وڵده‌دات بچێته سییه‌كانه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.