Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:29

له‌نجه‌ گۆرانییه‌کی هیندی ده‌لێته‌وه‌

بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر ئه‌م گۆرانییه‌ی له‌به‌ر كردووه‌
کوردستان TV
100%

دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " له‌نجه‌ عه‌لی "  بریتییه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی نوێ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ، تێیدا ده‌رده‌كه‌ێت به‌ زمانی هیندی گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت .

له‌نجه‌ عه‌لی ، له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌ وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانییه‌ك به‌ زمانی هیندی ده‌چرێت و له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌  بۆ ماوه‌ی  3 كاتژمێر ئه‌م گۆرانییه‌ی له‌به‌ر كردووه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی له‌ مانای تێكست و میلۆدی گۆرانییه‌كه‌ تێبگات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ ، به‌ڵاو له‌ شاری له‌نده‌ن گه‌وره‌ بووه‌ و ئێستاش له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی ، له‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و ماوه‌ی 7 ساڵه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانی گوتن كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.