له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یاندا ، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پزیشكی ده‌روونی ئاشكرایده‌كه‌ن ، له‌م وڵاته‌دا كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی ساڵانه زۆرترین رێژه‌ی خۆكوشتنی تێدا تۆمارده‌كرێت .
به پێی چه‌ند زانیارییه‌كی نێو كۆبوونه‌وه‌كه لانی كه‌م رۆژانه كارمه‌ندێكی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌م وڵاته‌دا خۆی ده‌كوژێت ، واته ساڵانه له نێوان " 300 بۆ 400 " كه‌س خۆیان ده‌كوژن كه یه‌كسانه به دوو هێنده‌ی رێژه‌ی خۆكوشتنی دانیشتوان ، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ده‌كوژن له كه‌رتی ته‌ندروستی زۆربه‌یان پزیشكن .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پزیشكانی به‌شداربوو ، ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌و رێژه زۆره‌ی خۆ كوشتن له كه‌رتی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن ، كه كێشه‌كانی ئاڵودەبوون بەمادە هۆشبەرەكان و خەمۆكی و گرفتی دەروونی لەسەرەكی ترین هۆكارەكانن .
پزیشكی ده‌روونی " د. دێبیكا تانوار " له نه‌خۆشخانه‌ی " هارلم " له شاری نیۆیۆرك كه یه‌كێكه له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایده‌كات ، تاكو ئێستا هۆكاری سەرەكی زۆری خۆكوشتنی پزیشكان دیار نییە، بەڵام لەنێو ئەوانیش ئەوانەی لە ڕیزی سوپا كاریان كردووە زیاتر خۆیان دەكوژن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.