رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه : چه‌كدارانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك سه‌ر له نوێ جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكییه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئاماژه‌ی به لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ كردووه كه گوتبوی: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به رێژه‌ی سه‌دا 98 مانای ئه‌وه نییه داعش له عێراق كۆتایی هاتووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته راپۆرتێكی ئه‌مریكی پشتی به لێدوانێكی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری نه‌هێشتنی تیرۆر به‌ستووه كه رایگه‌یاندبوو: داعش ده‌ستی كردووه به رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی خۆی له عێراق.
هاشمی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌و گه‌ڕانه‌وه خێراییه‌ی داعش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌نگاوی پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێران نه‌كراوه‌كان نه‌نراوه وهێزه ئه‌منییه‌كانیش نه‌یانتوانیوه ناوچه‌كه بپارێزن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی داعش به خێرایی شانه نووستووه‌كانی له‌و ناوچانه زیندوو بكاته‌وه‌و چالاكی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.