هاووڵاتی خۆشه‌ویست، بۆ خۆپاراستن له په‌تای سكچوون ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:
1: پێویسته تانكی ئاوی خواردنه‌وه به‌به‌رده‌وامی پاك بكرێته‌وه، بۆ نمونه لانی كه‌م شه‌ش مانگ جارێك و ده‌بێت تانكی ئاوه‌كان به‌به‌رده‌وام سه‌ری داپۆشراوبێت.
2: سه‌وزه و میوه به‌باشی بشۆردرێته‌وه به‌مادده‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم.
3: خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ست گێڕه‌كان مه‌ترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزه بۆ دووربونت له نه‌خۆشی سكچوون.
4: له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك كه زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت، پێویسته نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی یاخود به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌ره‌وه.
5: دڵنیابه له سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی.
6: نه‌خواردنی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه به ئاوی قورس و پیس ئاو ده‌درێت.
7: شوشتنی ده‌سته‌كانت به‌باشی پێش ئاماده‌كردنی خواردنه‌كان و دوای چوونه ته‌والێت و پێش نان خواردن.
8: ته‌نها به‌فرگری ماڵه‌كانتان به‌كاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌هۆڵ و به‌فری سه‌رجاده و كۆڵانه‌كان به‌كار مه‌هێنه ڕه‌نگه به ئاوی پاكژكراو دروست نه‌كرابێت.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.