Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:41

شه‌ش خۆکوژی داعش خۆیان به‌چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی دا ته‌قانده‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ قه‌زای بێجی خۆیان به‌ پۆلیسی نه‌وت و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قانده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌یدن به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وێستگه‌ی k2 بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی سینییه‌، له‌ رۆژئاوای بێجی و شه‌ش خۆكوژ له‌ نێو هێزه‌كانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون و خوَكوژه‌كانیش له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ له‌ رۆژئاوای قه‌زای بێجی دزه‌یان كردۆته‌ ناوچه‌كه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.