Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:23

به‌وێنه‌وه‌.. شیعه‌کانی عێراق له‌نێو مه‌زاری ئێمامی حوسێن نمایشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

به‌ هه‌ماهه‌نگی عه‌ته‌به‌ی پیرۆز
کوردستان TV
100%

مه‌زاری ئیمامی حوسێن نمایشێكی سه‌ربازی بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگای باڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایش و كارگێری به‌ خۆیه‌وه‌ بینی.

ktv

له‌مباریه‌وه‌  ملازمی یه‌كه‌م مسته‌فا سه‌عید، رێكخری شانده‌كه‌ به‌ پێكه‌ی عه‌ته‌به‌ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ به‌ هه‌ماهه‌نگی عه‌ته‌به‌ی پیرۆز هاتووین له‌ ته‌نیشت مه‌زاری ئیمامی حوسێن مه‌راسیمی ده‌رچوونی ئه‌و پۆله‌ ئه‌فسه‌ره‌ به‌رێوه‌ ببه‌ین، هه‌روه‌ها په‌یمان به‌ خودا ده‌ده‌ین كه‌ پارێزگاری له‌ نیشتمان و پیرۆزییه‌كانی بكه‌ین.

ktv

هه‌روه‌ها گوتی: گرنگترین ئامانجی ئه‌م خوله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ بۆ پله‌یه‌كی باڵا.

ktv

گوتیشی: خوله‌كه‌ چه‌ند پیسپۆرێتییه‌كی له‌ خۆگرتووه‌ له‌وانه‌: ئه‌ندازیاری و زانست و كۆمه‌َڵه‌ی پزیشكی و بڕوانامه‌ی به‌رز، ژماره‌ی به‌شداربووانی خوله‌كه‌ش 500 قوتابی بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.