Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:29

هیزەر ناوێرت: ئەمریکا فشار لەحکومەتی عێراق دەکات

چه‌ند رۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ خوارووی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مریكا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رێز لە تەواوی داواکاری خۆپیشاندەران  بگرێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتگیریی و پشتیوانی خۆی بۆ هاوڵاتیانی عێراق و خۆپیشاندانی ئاشتیانەكان دەردەبڕێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هیزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیگیریی و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هاوڵاتیانی عێراق و خۆپیشاندانە ئاشتیانەكانی پارێزگاكانی باشورو ناوەڕاستی عێراق دەردەبڕێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك كێشەیەكی وەك نەبوونی ئاوو كارەبا لە عێراقدا دەبینین ئێمە درك بەوە دەكەین، كە بۆچی هاوڵاتیانی عێراق خۆپیشاندان دەكەن.

سەبارەت بە گەندەڵیی دارایی و ئیداریش ناوێرت وتی ئەوە ئەو كێشەیەیە، كە عێراق بەدەستییەوە گرفتارەو لەو رووەوە واشنتۆن پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە و كێشەی گەندەڵیش یەكێكە لەو كێشانەی، كە مایەی نیگەرانی ئەمریكایە.

ناوەرت ئەوەشی راگەیاند، ئەمریكا فشار لەحكومەتی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی رێرەوی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەكانی عێراق بپارێزێت، توندوتیژی لێنەكەوێتەوە.

به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندان و توڕه‌یی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی گرته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ شاری‌ به‌سره‌ خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ده‌روازه‌ی‌ سنووری‌ سه‌فوان له‌گه‌ڵ‌ وڵاتی‌ كوه‌یت، ئه‌مه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ خسته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.