Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:28

کوردستانی گۆرانییه‌کی تازه‌ی ئاماده‌یه‌

ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ر هه‌بێت ده‌توانێت تۆماریان بكات
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سابیر كوردستانی " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌یه‌ ، یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مانه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ناوی " لاوه‌ " كه‌ به‌م نزیكانه‌ بلاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی نێو گۆره‌پانی گۆرانیی كوردی داده‌نرێت ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا گۆرانییه‌كی تازه‌ی به‌  ناوی " لاوه‌ "  به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و تۆماری كردووه‌ كه‌ هۆنراوه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن مامۆستا " رازی " نوسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه‌ ، وتیشی  به‌ شێوه‌یه‌كی باش و پر له‌و هه‌سته‌ی كه‌ خۆی به‌ خاوه‌نی ده‌زانێت له‌ چرینی گۆرانییه‌كانی هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ تۆماری كردووه‌ و هه‌ولیشی داوه‌ له‌ رووی میوزیكه‌وه‌ گۆرانكارییه‌كی تێدا بكات ، به‌م نزیكانه‌ش كلیپی بۆ ده‌كات .

سابیر كوردستانی جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ تازه‌یه‌ چه‌ندبه‌رهه‌مێكی دیكه‌شی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ر هه‌بێت ده‌توانێت تۆماریان بكات ، جگه‌ له‌ مانه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ به‌رنامه‌یدا هه‌یه‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری كه‌ به‌ كوالێتی باش تۆمارنه‌كراون ، ده‌یه‌وێت و له‌ به‌رنامه‌یدا هه‌یه‌ به‌ كوالێتی باشتر تۆماریان بكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.