هاووڵاتییه‌ك له‌ناو دادگاى به‌یاع له به‌غدا، دواى ته‌ڵاقدانى هاوسه‌ره‌كه‌ى، خۆی سووتاند و پێشتر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ته‌نها له ساڵى 2017ـه‌دا، له دادگاكانى عێراق (70097) حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ش (27481)یان، له‌ناو به‌غدا بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له به‌غدا، ڕای گه‌یاند: هاووڵاتییه‌ك له ناو دادگاى بارى كه‌سێتى به‌یاع له به‌غدا، دواى ئه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌وه، خۆى سووتاند.
ماڵپەڕی سومەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەکووە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پیاوک لە دادگای بیاع لەبەغدای پایتەختی عێراق ژنەکەی تەڵاقی لێوەردەگرێت، لەبەردەم دادگای ناوبراو ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و خۆی دەسوتێنێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانى ناو دادگاكه، توانییان پیاوه‌كه ڕزگار بكه‌ن و دواتر به په‌له بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ته‌نها له ساڵى 2017ـه‌دا، له دادگاكانى عێراق (70097) حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ش (27481)یان، له‌ناو به‌غدا بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان له دوو ساڵى ڕابردوودا، زۆر زیادی كردووه و هۆكارى سه‌ره‌كیش، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت و خراپ به‌كارهێنانیانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.