خانمه نوسه‌ر سارا عومه‌ر له‌لایه‌ن ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاژنی دانیماركه‌وه بانگێشتی كۆشكی كۆماری ده‌كرێت.
سارا عومه‌ر له لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و خێزانه‌كه‌یه‌وه بانگێشتنی كۆشكی كۆماری كراوه له ڕۆژی ٢٨ ئابدا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كتێبی مردووشۆر وه‌كو ڕێزلێنانێكه.
سارا عومه‌ر كه نوسه‌ر و چالاكوانی فیكری و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بییه چه‌ند جارێك و له چه‌ند وڵاتێكی جیاوه خه‌ڵاتی له بواری جیاوازدا وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه.
له ٣٠ تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ كتێبی " مردووشۆر " بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی مانگێكدا ٥٠ هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه و بوو به یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كان له دانیمارك و به زمانی نه‌رویجی و سویدی بڵاوبووته‌وه و هه‌مان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، له ئێسته‌شدا فرۆشراوه به فه‌ڕه‌نسا و كۆتایی ساڵ به زمانی فه‌ڕه‌نسیش بڵاوده‌بێته‌وه.
چیرۆكی ئه‌م كتێبه بوو به جێگای باس به‌هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا كه باس له كچێكی كورد ده‌كات كه له‌شاری سلێمانی له‌دایك ده‌بێت و تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری فه‌رهه‌نگی ده‌بێت.
ئه‌م كتێبه به فه‌رمی و بۆ چه‌ند جارێك خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌رگرتووه و سارا عومه‌ریش چه‌ند جارێك له ڕۆژنامه‌كاندا به‌راورد كراوه به چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری مێژوو وه‌ك ئێلێنا فێرانی و خالید حوسێنی، كارین بلیكسن و ئان كاسرین ڕیبنتسكی و هتد.
دیارترین ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی وه‌ریگرتووه له بواره جیاوازه‌كاندا:
- Freedom of Speach Award 2018 ئازادی ده‌ربڕین
-Reader's Book Award 2018 خوێنه‌رانی كتێب
-Victor Award 2018 خه‌ڵاتی جورئه‌ت
- Artbeat Award 2018, Danmarks kulturformidlingspris خه‌ڵاتی توانا و به‌هێزی
-Author of the month March 2018(Plusbog) خه‌ڵاتی نوسه‌ری مانگانه، دووجار
- Erik Hoffmeyer's Travel Grant خه‌ڵاتی به‌تواناترین خانم
- Laurens Bogtman Fond خه‌ڵاتی كۆلێژی یاسا بۆ پشتگیری له ئه‌ده‌بیات، هه‌روه‌ها چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه
سارا عومه‌ر ساڵی ١٩٨٦ له سلێمانی له‌دایكبووه و له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا كوردستانی به‌جێهێشتووه و له‌ساڵی ٢٠٠١ه‌وه له دانیمارك ده‌ژی، له زانكۆی ئارهۆس به‌شی پارێزه‌ری خوێندووه و به‌كالۆریۆسی له زانسته سیاسییه‌كان هه‌یه و ئێستاش خوێندكاری ماسته‌رم له زانسته سیاسییه‌كاندا.
سه‌رچاوه/كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.