به‌پێى هه‌واڵێكى (سى ئین ئین) ژه‌نه‌رال جۆزێف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ڕایگه‌یاند: دواى كوبوونه‌وه لووتكه‌كه‌ى ڕۆژى دووشه‌مه 16ى ته‌مموزى 2018، كه له نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادمێر پۆتین ئه‌نجامدرا هیچ ئاڕاسته‌یه‌كى نوێى و دیاریكراوم پێ نه‌گه‌یشتووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى رووسیا ڕایگه‌یاندبوو كه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتوون سه‌باره‌ت به هاریكارى سه‌ربازى.
ژه‌نه‌رال جۆزێف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له كۆنفڕانسێكى ته‌له‌فزیۆنى به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: له پێنتاگۆن ئه‌وان هیچ " ئاڕاسته‌یه‌كى نوێ و دیاریكراویان" پێ نه‌گه‌یشتووه دواى كۆبوونه‌وه لووتكه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و پۆتین.
جێى ئاماژه‌یه دوێنى پێنجشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تویتێكدا وه‌ك پێشنیاركردنێك ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا زۆر پرس و كیشه‌مان تاوتوێ كرد كه په‌یوه‌ندیان هه‌بوو به ناوچه‌كه، پێ ده‌چێت جێبه‌جێكردن له هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌وانه‌یه ڕوونه‌ده‌ن تا كۆبوونه‌وه‌ى دووهه‌م له نێوان تره‌مپ و پۆتین به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
ژه‌نه‌رال ڤۆتێڵ هه‌روه‌ها وتى: ئه‌و ئاگادارى گفتۆگۆى نێوان هه‌ریه‌ك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و رووسیا هه‌یه و ئیسرائیل هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌مریكا له سووریا بكشێته‌وه به‌رامبه‌ر به ئاڵوگۆڕى به‌ڵێن و گه‌ره‌نتى رووسیا تا هێز و گرووپه‌كانى سه‌ر به ئێران له ناوچه سنووره‌كانى سوریا و ئیسرائیل دوور بخرێنه‌وه.
ڤوتێڵ جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و هیچ ئاگادارى ئه‌و جۆره گفتۆگۆ گه‌ورانه یا هه‌ر شتێك له‌و بواره بوبێت نه‌بووه.
ژه‌نرال جۆزێف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌و كۆنفڕانسه‌دا كه له پینتاگۆن به‌ڕیوه‌چوو تێبینی ئه‌وه‌ى كرد كه یاساى سه‌ربازى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕێگه نادات له رێكخستن و هاریكارى له‌گه‌ڵ هێزى رووسى.
جێى ئاماژه‌یه ڕۆژى دووشه‌مه‌ى ڕابردوو 16ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵأته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى ڤلادمێر پوتێن سه‌رۆگى رووسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووته‌كیان له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى هێلسنگى پایته‌ختى وڵاتى فینله‌ندا ئه‌نجام دا، هه‌ردوو سه‌ركرده گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى هه‌ردوو لایه‌ن باسكرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند كێشه‌و گرفتى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.