ئهمرۆ ههینى لە هەرچوار پارێزگای بەسرەو زیقارو نەجەف و بهغداو چهند شوێنێكى تر خۆپیشاندانى بهرفراوانى هاولاتیانى نارازی دەستیپێکردو کاتژمێر چواریش لە بەغدا خۆپیشاندان بهرێوهچوو.
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینى جارێكی تر هاوڵاتیان دژی کەمی کارەبا و ئاو خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داواكارییەكانیشان هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە، كە بریتین لە دابینكردنی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و هەلی كار و بنەبڕكردنی گەندەڵی له وولاتدا.
هەروەها مەبەست لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ وەک پشتگیریەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و برینداربوون . هەروەها خۆپیشاندەران داوایان كرد بهپهله ئەو بڕیارانەی کە حکومەتی عێراق دەریکردووە بۆ جێببەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەسرەو لە شارەکانی تری عێراقدا جێبەجێ بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.