Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 18:20

کوێت کێشه‌ى کاره‌باى له‌ عێراق چاره‌سه‌ر کرد

وه‌زاره‌تی نه‌وتی كوێت ده‌ستیكرد به‌ ناردنی گازی شل بۆ عێراق
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند، كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی كوێت ده‌ستیكرد به‌ ناردنی گازی شل بۆ كارپێكردنی ویستگه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی عێراق. 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، كه‌ له‌ژێر رێنمایی شێخ سه‌باح ئه‌لحمه‌د میری كوێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی كوێت ده‌ستی كرد به‌ پێدانی گازی شل به‌ وه‌زاه‌رتی كاره‌بای عێراق بۆ كارپێكردنی ویستگه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی كاره‌با و هه‌موو یه‌كه‌كانی دیكه‌ش.

راشیگه‌یاند" یه‌كه‌م بارهه‌ڵگری كوێت  كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار مه‌تر چوارگوشه‌ی گازی شلی هه‌ڵگرتووه‌ ، رۆژی شه‌ممه‌ ده‌گاته‌ به‌نده‌ری به‌سره‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌گات. 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خۆپیشاندانى به‌رفراوان له‌ شارو ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و هاولاتیان داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت به‌ زووترین كێشه‌ى كاره‌باو ئاو بۆیان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌رنا له‌سه‌ر خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.