سەرۆک وەزیرانی عێراق یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی عێراق رەتدەکاتەوە و تانە لە یاساکە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ سەرۆک وەزیران یاسای ماف و ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی رەتکردەوە، کە لەلایەن خولی پێشووی پەرلەمانەوە بە شێوەیەکی تەمومژاوی پەسەندکراوەو سەرۆک کۆماریش یاساکەی کارا کردوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، حەیدەر عەبادی تانە لەسەر یاساکە پێشکەش دەکات، بەهۆی ئەوەی رەزامەندیی حکومەتی بۆ وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا یاساکە لایەنی ئابووری لەخۆ دەگرێت.
پێشتر له‌مه‌ڕسومێكی كۆماری‌دا فوئاد مه‌عسوم واژۆی له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی 328 په‌رله‌مانتاری خولی سێه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له مه‌ڕسومه‌كه‌شدا داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری دارایی عێراق كراوه كه بریاره‌كه جێبه‌جێبكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.