Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 18:38

خۆپیشانده‌ران ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز بچن به‌لام پۆلیس رووبه‌روویان بووه‌وه‌

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق فراوانتر دەبێت
کوردستان TV
100%

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بەتوندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوەو بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمیچسك ریژیان به‌كارهێناو خۆپیشانده‌رانیش ویستیان له‌ پردى كۆماری بپه‌رنه‌وه‌و بچنه‌ ناوچه‌ى سه‌وز، به‌لام پۆلیس به‌ توندى رووبه‌رووى بووه‌و په‌رتۆبلاوه‌یان پێكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەغدا دەستیپێکردەوەو خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر گردبونەوەو وێڕای ناڕەزایی دەربڕین دژی کەمی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەباو نەبونی هەلی کار، هاوکات پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی شارەکانی تری عێراق دووپات کردەوە.

لەگەڵ فراوانبونی خۆپیشاندانەکە، هێزە ئەمنییەکان بە ئاوی گەرم و گازی فرمێسك ڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردوە لە گۆڕەپانەکەو ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.

خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ داواكردنی دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان وەك ئاو و كارەبا دەستیپێكردو لە گۆڕەپانی تەحریری ئەو شارە گردبوونەوەو دواتر ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بچن، كه‌چى پۆلیس رووبه‌روویان بووه‌وه‌ .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.