له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان یه‌كێتى تۆپى پێی ئیسپانیا ، لویس ئینریكى وه‌ك راهێنه‌ری نوێى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئیسپانیاى ده‌ست نیشانكرد
ناساندنى ناوبراو وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه به‌ئاماده‌بوونى رۆبیالیس سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌كه بوو ، گرێبه‌ستى ئینریكى بۆ دوو ساڵه له‌گه‌ل ئیسپانیا
له‌ساتى ناساندنى وه‌ك راهێنه‌ری ئیسپانیا ئینریكى بۆ میدیكان ڕایده‌گه‌یاند ، لۆپتیگۆی و هیێرۆ کاری باشیان لەگەڵ هەڵبژاردەکە ئه‌نجامداوه ، من كههاتووم ده‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌كه‌م له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌كه ، ئێستا كاتى ده‌ستپێكێكى نوێیه و ده‌بێت كار بكرێت له‌ڕووی تەکتیکییەوە گۆڕانکاری بکەین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.