Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 18:14

مه‌رجه‌عێکی دینی هۆشداری له‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای دۆزه‌خ له‌ سه‌ر عێراق ده‌دات

ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ بێ هۆكار به‌رده‌وام بێت
کوردستان TV
100%

مه‌رجه‌عێكی دینی هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ دواكه‌وتن به‌رده‌وام بێت، ئاوا ده‌رگای دۆزه‌خ له‌سه‌ر عێراق ده‌كرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ریسی، مه‌رجه‌عی دینی له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئاسته‌نگ له‌ نێوان گه‌یشتنی هاووڵاتیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌هه‌ندێك كه‌س ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ بقۆزنه‌وه‌و كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ بێ هۆكار به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ده‌رگای دۆزه‌خ له‌ سه‌ر عێراق ده‌كرێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.