به‌رواره‌كانى 25 و 28 ى 7 ى 2018 ى ئه‌م مانگه ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێی عێراق و ئێران له‌دوو یاری دۆستانه‌دا له‌یاریگاى فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌رووی یه‌ك ببنه‌وه .
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپى عێراق و ئێران به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى ئاسیا كهبریاره مانگى داهاتوو له‌وڵاتى ئه‌نده‌نووسیا به‌ڕێوه‌بچێت ڕوو له‌شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى یه‌كتر له‌یاری دۆستانه‌یاندا
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه هه‌رێمى كوردستان و شاری هه‌ولێریان به‌ئارام داناوه كه‌تێیدا باری ئاسایش و سه‌روماڵى هاوڵاتیان و گشت لایه‌ك پارێزراوه بۆیه‌ش هه‌ولێر ده‌ست نیشانكراوه كه‌جیاواز لهشارهكانى دیكه له‌باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق كه‌له‌ئێستادا خۆپیشاندان تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌هۆی خراپى ڕه‌وشى هاوڵاتیانیان له‌ژیان و كه‌می خزمه‌ت گوزاری
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.