Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:42

پاسه‌وانی تایبه‌تی ماکرۆن به‌تۆمه‌تی توندوتیژیی له‌ کاره‌که‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌

وه‌ك چاودێر له‌ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران ئاماده‌بووه‌
پاسه‌وانی تایبه‌تی ماكرۆن به‌تۆمه‌تی توندوتیژیی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆشكی ئێلیزێ كه‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسایه‌، سه‌باره‌ت به‌ دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌لیكسانده‌ر بینالا له‌ كاره‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پاسه‌وان و كارداری تایبه‌تیی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تی توندوتیژیی له‌ دژی خۆپیشانده‌ران له‌ رۆژی جیهانیی كرێكاردا له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌لیكسانده‌ر بینالا كه‌ له‌ سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوایین خولی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری فه‌ڕه‌نسادا كاردار و پاسه‌وانی تایبه‌تی ماكرۆن بووه‌، له‌ چه‌ندین ڤیدیۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ رۆژی جیهانیی كرێكاراندا له‌ دژی خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی له‌ سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا توندوتیژیی ئه‌نجامداوه‌، هه‌ر بۆیه‌ كۆشكی ئێلیزێ بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ناوبراوی له‌كار و ئه‌ركه‌كانی دووری خستبووه‌وه‌.

رۆژێكیش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك راسپێران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ره‌فتاری توندوتیژانه‌ی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ماكرۆن، داواكاری گشتیی پاریس وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركرانی كاتیی ناوبراو، وتی كه‌ بینالا بۆ هۆی سه‌رپێچیی له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی و به‌شداریی له‌ ده‌سكاریی كردن و شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك دیمه‌نی تۆماركراوی كامێرای ئه‌منیی تاوانبار كراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نساش رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس به‌هۆی هاوكاریی له‌گه‌ڵ بینالا له‌كاتی كۆپی هه‌ڵگرتن و ده‌سكاریی له‌ تۆماری ڤیدیۆیی كامێرای ئه‌منیدا ده‌ستگیركراون.

له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵی توندوتیژیی بینالا له‌ دژی خۆپیشانده‌ران بڵاوبووته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ كۆشكی ئێلیزێ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوبراو به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی و وه‌ك چاودێر له‌ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران ئاماده‌بووه‌، داكۆكییان لێیكردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.