له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌م شێوه‌یه ڕاده‌گه‌ێنێت
1- یاسایی نێوده‌وڵه‌تى له یارى فوتساڵ په‌یڕه‌و ده‌كرێت
2- پاڵەوانیەتییەکە به شێوازى ده‌ركردن به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت
3- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌بێت
4- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌رى پزیشكى له‌گه‌ڵدا بێت
5- ژماره‌ى یاریزانان له لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (10) یاریزان بێت
6- پێویسته له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان رۆژى شه‌ممه 2018/7/28 كشوفات پێشكه‌ش بكه‌ن
7- نابێت راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر بڕوانامه‌ى یاریگه‌ى كراوه (11 یاریزانى) هه‌بێت
8- پێویسته هه‌موو یاریزانه‌كان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌شداریان كردبێت
9- له كاتى یارییدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپ بۆى نییه رێنمایی بە یاریزانه‌كان بدات
10- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) كارگێرى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت
11- پێویسته ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان له هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه یارى بۆ ده‌كات
12- هه‌ر یاریزانێك دوو كارتى زه‌رد له‌سه‌ریه‌ك له یارییه‌كان وه‌ربگرێت، یارى داهاتوو ناتوانێ یارى بكات
13- ئه‌گه‌ر یارى له كاتى یاسایی به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانه‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سزا
14- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داواى بانگهێشتكردنى له لایه‌ن راهێنه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه‌ى به‌شدارى نه‌كات، سزا ده‌درێت
15- پێویسته (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئاسیایی یان یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى هه‌بێت
16- سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان، پێویسته ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپی پێی لقه‌كان یان ئه‌ندامى لێژنه‌ى فوتساڵى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بێت
17- مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنى پاڵه‌وانیه‌تی لیستى ناوى یاریزانان و كۆپى ره‌نگاوره‌نگى ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.