وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی شاره‌كانی عیراقدا 47 كه‌س بوونه قوربانی.
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی هەینی، دوو خۆپشاندەر کوژران کە یەکێکیان لە شاری دیوانییە و ئەوەی دیکەیشیان لە شاری نەجەف باشووری عێراق بووە.
هاوكات 45 هاوڵاتی برینداربوون كه زۆرینه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندان و توڕه‌یی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی گرته‌وه به‌تایبه‌ت له شاری به‌سره خۆپیشانده‌ران چوونه ده‌روازه‌ی سنووری سه‌فوان له‌گه‌ڵ وڵاتی كوه‌یت، ئه‌مه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.