Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 18:37

هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عه‌بادی ده‌کرێت

چه‌ند رۆژه‌ خۆپیشاندان خوارووی عێراقی گرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى ئارتى ڕووسى ئاشكراى ده‌كات، هۆزه‌كانى باشوور چه‌ندان داوایان ئاراسته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ و له‌گه‌ڵ داواكانیشیان هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌ چه‌ك له‌ دژى حكوومه‌ت هه‌ڵده‌گرن.

هۆزه‌كانی پارێزگاكانی باشووری عێراق چه‌ند مه‌رجێك بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دیاری ده‌كه‌ن و به‌ داپڵۆسێنه‌ری خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌ تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ خۆپیشاندان پاشگه‌ز نابنه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی هۆزه‌كانی باشوور ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ستییان پێبكات.

هه‌روه‌ها هۆشدارییان داوه‌ته‌ حكوومه‌ت تا ده‌ست له‌ داپڵۆسینی خۆپیشانه‌ران و به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ به‌رامبه‌ریان هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌ رۆژانی رابردوو چه‌ند هاووڵاتیه‌ك كوژران و برینداربوون.

ماوه‌ی 12 رۆژه‌ خۆپێشاندان به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی گرتۆته‌وه‌ هاووڵاتیان داوای چاكسازی و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری زیاتر له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.