ژنه نووسه‌ر و رۆماننوسی كورد " رێواس ئه‌حمه‌د " دوایین به‌رهه‌می خۆی كه بریتییه له رۆمانێك له ژێر ناوی " له ئامێزم بگره " بڵاوكرده‌وه .
له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر به شێوازێكی هونه‌ریی و ئاوێته‌بوو به راستییه‌كان " واقیع " به‌سه‌رهاتی ژنه‌كان ده‌گێرێته‌وه و هه‌رچی نهێنی ژن هه‌یه ده‌یدركێنێت ، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌ی له دوورگه‌یه‌كی یۆنان له نزیك په‌یكه‌ری ئه‌فرۆدیت نووسیوه ته‌وه .
رێواس ئه‌حمه‌د خاوه‌نی كۆمه‌لێك رۆمانی بڵاوكراوه‌یه ، ئه‌گه‌رچی رۆمانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره به قه‌باره بچووكن و كورتن ، به‌ڵام ژماره‌یك خه‌سله‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی له رۆمانه‌كانی " رێواس " وا ده‌كات رۆمانه‌كانی له به‌رهه‌می ژنانی دیكه جیا بكاته‌وه ، ئه‌وانیش بریتیین له " ساده له ده‌ربرین ، بوێر له گوتن و نزیكبوون له واقیع " .
چیرۆكی ئه‌م رۆمانه ده‌رباره‌ی ژنێكی هه‌رێمی كوردستانه به ناوی " هه‌تاو " كه له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه و سه‌ربوورده‌كه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌لێك كاره‌سات دابه‌ش ده‌بێت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش وا ده‌كه‌ن ئه‌و ژنه بیر له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه بكاته‌وه ، هه‌روه‌ها نووسه‌ر له 96 لاپه‌ره‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتی ژنه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.