راگەیاندنەکانی سەر بە پژاک بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو گەریلاکانیان 15 پاسداریان لە مەریوان کوشتووە، بەڵام سوپای پاسداران دەڵێت، 11 ئەندامیان کوژراون.
ئەمڕۆ 21ی تەمموزی 2018 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گروپێکی تایبەت بە پژاک هێرشیانکردوەتەسەر بنکەیەکی سەربازی پاسداران لەنزیک مەریوان و بەو هۆیەوە 15 پاسداریان كوژراون.
بەپێی زانیاری میدیاکانی نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، کە باڵی سەربازیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدارە) "چالاکییەکەیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی چوار گەریلای یەرەکە لە هەورامان و مەریوان و تیرۆرکردنی ئیقباڵ مورادی خەباتکاری پژاک لە پێنجوێن، ئەنجامداوە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە هێرشەکە لە ئێوارەی هەینی ئەنجامدراوە و وەک وەڵامێک بووە لەبری خوێنی 4 کادری حزبەکە کە هەواڵگری ئێرانیی تیرۆری کردبوون لەناو خاکی هەرێمدا کە لەنێویاندا ئیقبال مورادی هەیە و سێ رۆژ پێش ئێستا لە پێنجوێن کرایە ئامانج.
کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردوەتەوە کە هێرشەکە کراوەتە سەر سوپای پاسداران و هێزەکانی باسیج کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە باڵی سەربازی پژاکە ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئهو راگهیاندنه كه بڵاوكراوهتهوه، لەو چالاکییکەدا لانیکەم 15 پاسدار و ئەندامی خۆجێی سوپای پاسداران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.