به‌هۆی پچڕانی هێله‌كانی ئینته‌رنێت مووچه‌ی مانگانه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق دواكه‌تووه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 22-7-2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به میدیا عێراقییه‌كانی راگیاندووه: به‌هۆی پچڕانی هێلی ئینته‌رنێت مووچه‌ی مانگانه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دواكه‌تووه، چونكه زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران له رێگای كارتی زیره‌كه‌وه مووچه‌كانیان له بانك وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌وڵدایه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و مووچه‌كه به‌ده‌ست دابه‌ش بكات.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
سه‌رچاوه/ئهلمهسئهله
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.