Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:19

به‌ هۆی کێشه‌ی زه‌وی و زار پێنج که‌سی له‌ خێزانه‌که‌ی خۆی کوشت

تووشی ده‌مه‌قاڵه‌ هاتوون
کوردستان TV
100%

له‌ گوندی ئه‌غه‌رلی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی په‌سنی له‌ پارێزگای ئادیامان كه‌سێك به‌ هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ پێنج كه‌سی له‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت.

س.ئا كه‌ دانیشتووی گوندی ئه‌غه‌رلی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌كه‌یه‌، به‌ هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌یدا به‌ناوی حیجابی ئا. تووشی ده‌مه‌قاڵه‌ هاتوون.

له‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌بوونی ده‌مه‌قاڵه‌كه‌، س.ئا ده‌ستی به‌ ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه‌ و باوك، برا گه‌وره‌، براژن و دوو برازای خۆی له‌ ته‌مه‌نه‌كانی دوو ساڵی و سێ ساڵیدا كوشتووه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش س.ئا هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ئادیامان-ه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نادۆڵۆ

ئاماده‌كردنی/ رزگار

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.