Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:40

له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ده‌کرێته‌وه

پرده‌كه‌ ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و گه‌شتیاران ده‌كات
له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پردی سێیه‌می خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ده‌كرێته‌وه
کوردستان TV
100%

پردی سێیه‌می ‌خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دروستكردنی ته‌واو بووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ ڕووی بازرگانان و هاتوچۆكه‌راندا بكرێته‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانان و گه‌شتیاران ده‌كات.

" ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە دروستكردنی پرده‌كه‌ دواكه‌وت و ئێستاش پرده‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌. 

ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ بكرێته‌وه‌ جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران له ‌نێوان توركیا وهه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد ده‌بێت، چونكه‌ قه‌ڵه‌باڵغی له‌و خاڵه‌ سنووریه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل زۆر كه‌م ده‌بێتەوە.

"سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی پارێزگای دهۆك ده‌شڵێت: "ڕۆژبه‌ڕۆژ جموجۆڵی بازرگانی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل له‌ وڵاتانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌زیادبووندایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژوه‌ندیی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانە، چونكه‌ له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە كه‌می كردبوو".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.