لە شارەکانی بەغدا و بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرانیان گەمارۆداوە.
خۆپیشانده‌ران رایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا بڵاوەیان پێکراوە و رێگەنادەن رۆژنامەڤانان رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئێستا ئاستی داواكاری خۆپیشاندەرانی بەغدا و باشووری عێراق بەرزتربووەتەوە، ئەوان چیتر تەنیا بە دابینكردنی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكان رازی نین، بەڵكو داوای چاكسازی لە حكوومەت و پەرلەمانیش دەكەن و داواكارییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه هەلیکار دابینبکرێت.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشوری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه تا ئێستا 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له 600ی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.