Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 22:55

رۆحانی: هه‌ڕه‌شه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ترامپ ده‌یكاته‌ سه‌ر ئێران
کوردستان TV
#11
100%


حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هۆشدارییدا به‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر ئێران.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆكی ئێران مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكای‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ یاریكردن به‌ ئاگر وه‌سفكردووه‌ و وتویه‌تی: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕێكی فراوان و گشتگیر ده‌بێت.

روحانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پێویستە ئەمەریكا بزانێت شەڕ لەگەڵ ئێران دایكی هەموو شەڕەكانە.

ئەو وتانەی رۆحانی لەمیانی گفتوگۆیەكدا هاتووە بۆ كۆمەڵێك لە دیپلۆماتكارانی وڵاتەكەی و وتوویەتی، بەڕێز ترەمپ، یاری بەكلكی شێر مەكە، ئەوە تەنیا دەبێتە مایەی پەشیمانی.
 
هاوكات ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێرنای‌ ئێرانیی له‌زاری رۆحانییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئێران له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان ناترسێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌، دوژمنانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، شه‌ڕێكی گشتگیر ده‌بێت و درێژكردنی ده‌ستی ئاشتی بۆ ئێران، ده‌روازه‌ی ئاشته‌وایی ده‌بێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.