Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:26

روسیا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی له‌ سوریا خستەخوارەوە

هیچ زیانێكی ماڵی و گیانییان نەبووە
کوردستان TV
#12
100%


وەزارەتی بەرگری روسیا تێكشكاندنی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سوریا راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیانامەیەكدا رایگەیاندووە ئەمڕۆ یەك شەممە، دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی نەناسراوی هێرشبەری بۆ سەر بنكەی حەمیمیمی روسی ئاسمانی لە سوریا خستووەتەخوارەوە.

ئاژانسی ئینتەرفاكسی روسی بڵاویكردەوە كە هێرشەكان هیچ زیانێكی ماڵی و گیانییان نەبووە و بنكەكە بە ئاسایی كار دەكات.

 

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.