بههۆی ئهو دوكهڵه زۆرهی له ئاگركهوتنهوهی زۆنگاوی مهزن له باشوری عیراق دروستبوو، فهرمانگه و دامهزراوه رهسمییهكانی سێ ناوچهی ئێران پهكیان كهوت و دهوامیان تێدا راگیرا.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی ئەو دوکەڵەی لە سوتانی زۆنگاوی گەورەی باشوری عێراقەوە بڵاوبوەتەوە، دەوامی فەرمی لە شارەکانی حەمیدییە و سۆسەنگرد و هوێزەی سەر بە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران راگیراوە.
نازم سەبوتی، بەڕێوەبەری شارەدێی هوەیزە رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشهممه دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت راگیراوە، بەهۆی ئەو دوکەڵەی لە سوتانی زۆنگاوی گەورەی عێراق بەرزدەبێتەوە، هاوکات فڕۆکە ئاگرکوژێنەوەکان، سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن کە لەسەر سنوری ئێران کەوتونەتەوە.
زیاتر لە دوو هەفتەیە ئاگرێکی گەورە لە زۆنگاوی گەورەی سەر بە پارێزگای میسان لە باشوری عێراق کەوتوەتەوە و تائێستا زیاتر لە (16) هەزار هێکتار لە رووبەری ئەو زۆنگاوە سوتاوە و بەهۆی چڕیی ناوچەکە و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە تائێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.