باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندەدات بۆ ڕووبەڕوبونەوەو بنبڕكردنی گەندەڵیی و ڕەخساندنی هەلی كار لە عێراق.
لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە، هەوڵەكانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ڕوبەڕوبونەوەو بنبڕكردنی گەندەڵیی و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
لەبەشێكی بەباننامەكەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا پێشوازیی لەلێدوانەكانی بەرپرسانی حكومەتی عێراق دەكات سەبارەت بە پاراستنی مافی هاوڵاتیان لەئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە، هەروەك پشتگیریی خواستەڕەواكانی خۆپیشاندانەكانی باشورو ناوەڕاستی عێراق دەكەن و دڵگرانی خۆشیان بۆگیانلەدەستدانی ژمارەیەك خۆپیشاندەر دوپات دەكەنەوە.
بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، زیاتر لەسێ هەفتەیە زنجیرەیەك خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی باشورو ناوەڕاستی عێراق دەستیپێكردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.