Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:47

 دڵه‌ کوتێ چییه‌؟ هۆکارو چاره‌سه‌ره‌کانی چین؟

هه‌وڵ بده‌ له‌ قه‌له‌قی و دڵه‌ راوكێ‌ به‌ دووربیت
کوردستان TV
100%

دڵه‌كوتێ‌، بریتی یه‌ له‌ زیادبوونی لێدانی ترپه‌كانی دڵ و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆرێت.

هۆكاره‌كان:

1- هیلاكی و ماندوبوونی به‌رده‌وام.

2- دڵه‌ راوكێ‌ و قه‌له‌قی.

3- خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌و چوكلێت به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌.

4- دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

5- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و وشك بونه‌وه‌.

6- هه‌ستیاری به‌ هه‌ندێك خواردن و كه‌م خوێنی.

نیشانه‌كان:

1- سه‌رئێشه‌یه‌كه‌ی كه‌م و ئاره‌ق كردنه‌وه‌.

2- ئازاری سنگ و خێرای لێدانی دڵ.

3- توند بونی دڵ و به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.

4- له‌ هۆش خۆ چوون و بورانه‌وه‌ و دڵ تێكه‌ڵهاتن.

5- هه‌ناسه‌ توندی زۆر.

چاره‌سه‌ره‌كان:

هه‌وڵ بده‌ له‌ قه‌له‌قی و دڵه‌ راوكێ‌ به‌ دووربیت، هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینی به‌رده‌وام و سوودی زۆر ده‌بێت، هه‌ندێ‌ حاڵه‌ت وا پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ر به‌كاربهَنیت و پزیشك ببینیت، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان و خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.