لە ئەنجامی بوومهلهرزهكهى دوێنێی رۆژهەڵاتی کوردستان 287كهس برینداربوون، کە ژمارەیەکیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە ژێر چاودێری پزیشکدان
هۆشەنگ بازوەند، پارێزگارى كرماشان رایگەیاندووه، بوومەلەرزەكهی دوێنێ یەکشەممە به پلهى 5.9ى رێختهر بووه، کە بەوهۆیەوە 287 کەس برینداربوون، لە ئێستادا ههشت کەسیان لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەژێر چاودێری پزیشکدان.
پارێزگارى كرماشان باسی لەوەشکردووە، لەشاری جوانڕۆش بەهۆی بومەلەرزەکەوە چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و چەندین ماڵیش روخاون، هەروەها و کارەبای حەوت گوندیش بڕاوە.
رۆژی یەکشەممە 22ی تەمووز، بومەلەرزەیەکی بەهێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداو چەندین زیانی گیان و مادی لێکەوتەوە، هەروەها لە ههرێمی كوردستانیش هەستی پێکرا، کە جەقی بومەلەرزەکە رۆژههڵاتى كوردستانەوە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.