Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:55

مۆندیالی رووسیا دەریخست میدیای وەرزشیمان نیە!!!.

مۆندیالی رووسیای 2018 بەهەموو باشی وخراپییەكانی بەكۆتا هات
کوردستان TV
100%

زاگرۆس نانەكەلی
مۆندیالی رووسیای 2018 بەهەموو باشی وخراپییەكانی بەكۆتا هات،میدیاكان ومیدیاكارانی وەرزشیش وەكو تەبعی كوردی كلاسیك لە دژی یەك هەموو شتەكانیان پێچەوانەبوو،یەك دەیگووت لەناو جەرگەی رووداوین،ئەوی تر دەیگووت ئێمە تاكە میدیای كوردین،ئەوی تر دەیگووت هەواڵ و زانیارییە گرنگەكان لەشاشەی ئێمە ببینن،كەچی كەسیان لە (64) یاری مافی یەك چركە گرتەی یارییەكانیان نەبوو !،كەناڵە ناوخۆییەكانیش حەفلەی بەلاش بوو!،بۆیە بەعەزێك میدیاكاری وەرزشی پەتای خۆبەزلزان و لووت بەرز و عانە كۆكردنەوە و لافی شوێنی كار و بێزاركردنی خەڵك لە سۆشیال میدیا،ئەمانە بەسەركەوتن هەژماردەكەن!،بەڵام لەتێكرایی مۆندیال بە كەناڵی ئاسمانی و نێوخۆی خانمێك وەكو(ڤیكی سباركس) دروست بكەین ببێت بە یەكەمین خانمی كۆمێنتاری وەرزشی لەمێژووی مۆندیال.
لەم مۆندیالە زیاتر لەچەند جارێك پەیامنێران وپەیاممێیانی وەرزشی تووشی گێچەڵ سێكسی ( گێچەڵی سێكسی..التحرش الجنسی.. Sexual harassment) بوونەوە وئەم باسە لە تیڤی و رادیۆ و رۆژنامە گۆڤار و ماڵ پەڕو و پەڕەی ئەلكتڕۆنی چەندین ریپۆرتاژ و راپۆرت و دیمانە و پانێڵی بۆ كرا،پەیامنێرەكانی وەرزشی ولێكۆڵەرەوەكانی دەروونی و رۆژنامەنووسانی ناودار بەم شێوەیە باسی گێچەڵَی سێكسی بۆ سەر ژنان وپیاوانی میدیاكاری وەرزشی دەكرا (كەمی بێ رێزەیە و قێزەوەن، دژایەتی،توندڕەوی و دوژمنكاری) یەكی تر دەیگووت وازیان لێ بێنن كارەكانیان بكەن،پێوویستە ئێمە دژی ئەو كارە بوەستین،پیاوەكانیش تووشی گێچەڵی سێكسی دەبنەوە چونكە كۆمەڵگایەكی نێرینەین زكوری !!! وابیردەكەنەوە كە وبیرۆكەیەكیان لە هزر چەقیوە بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوكەوت بە جەستەی خەڵك بكەن!،یەكی تر دەیگووت كێچەڵی سێكسی دژی پیاو و ژن رەتدەكرێتەوە،ئەمە پێشێلكاری تاك و ئیڕادەی مرۆڤەكانە،پەیامنێرێكی كچ بە پیاوێك دەڵێ ئەو كارە مەكە رێگەت پێنادەم رێزی خۆت بگرە.
من دید و بۆچوونم هەیە لەم دیاردە نەخوازراوانە بۆیە دەڵێم ئەو كاتە ئەو كارە دەكەن كە پەیامنێرەكانی وەرزشی راستەوخۆ كارەكانیان ئەنجام دەدەن،بۆ قۆستنەوەی كردەوە ناشیرنەكانیان دەكەنەپاڵنەر یان بۆ خۆشی وخۆ دەرهێنان و یاخود گاڵتەجاڕن، یاخود مەی خواردۆتەوە یان مرۆی زۆر سێكسین!، و یاخود شكاندنی شكۆی خەڵك بە گاڵتە وەردەگرێت، یان ئەم جۆرە كەسانە لەكاتی خۆشییەكانیان خۆیان بیردەچێتەوە،بۆیە پێوویستە شكۆی مرۆڤەكان لە هەر رەگەزێك بێت پارێزراو بێت.ئەوەی زۆرم لا جوان بوو كاتێك پەیامنێرێكی ژاپۆن پیاو بوو ژنێك ماچی كرد لە راستەوخۆ ،سەڕەڕای ئەو كارەی بەرانبەر كرا ووتی: بینەرانی خۆشەویست داوای لێ بردن دەكەم لەوەی روویدا!.
وەستا ئینفانتینۆش سەرۆكی فیفا دەڵێ:مۆندیالی رووسیا باشترین مۆندیال بووە لە مێژوو !،ئەوەی لای من سەیر،كەچی سەیریش نیە،چونكە ئەو رووداوانە لە مۆندیال روویدا میدیاكانی هی خۆمان ومیدیاكارانی وەرزشی ئەسڵەن بە پێوویستیان نەزانی باسی بكەن،لەوانەیە هەندێك بە بابەتێكی (شەرم،عەیب،ئابڕو) بزانن و بابەتەكەهەستیارە بۆیە باسی ناكەن،كێ دەڵێ زانیتیان ئەم شتانە روویداوە؟سەیر تریش لە سەیرەكان لێدوان وهەواڵی وەرزشی وام بینی تەنها لە میدیای كوردی هەبوو!،لەسەیرەكانیش سەیر و سەیران تر ئەوەبوو،بەر لە دەسپێكی مۆندیال بە (20) رۆژێك لەگەڵ كەسێك سەردانی بالیۆزی رووسیمان كرد لە هەولێر بۆ فیزەی رووسیا بۆ مۆندیال،فەرمانبەرەكە لیستی رۆژنامەنووسانی وەرزشی عێراقی لە فیفا دەرهێنا تەنها بۆ هەوێنیش ناوی كوردێكی تیا نەبوو! تەنها ناوی وابزانم دوو رۆژنامەنووسی خەڵكی بەغدای تیابوو،بۆیە بێ ئاگای لە گێچەڵی سێكسی و هەواڵی بێ بنەما و لیستی رۆژنامەنووسانی عێراق لە فیفا دەریخست كە ئێمە میدیا وەرزشی و میدیاكاری وەرزشیمان نیە!!!.
.
 

hawal

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.