هێنری ئه‌ی مه‌سته‌ر گواردیۆلا ڕه‌نگه ئێستا بزانی ڕاهێنه‌رایه‌تی خولی ئینگلیزی چه‌نده قورسه، یاخود ڕه‌نگه یانه‌كانی ئێره زۆر تیپی ته‌كتیكی نه‌بن، تا تۆ به باشی بیرۆكه‌ی خۆت بگه‌یه‌نی؟
گواردیۆلا:
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پلانی ئێره كارێكی ئاسان نییه، من هه‌وڵده‌ده‌م به‌درێژایی كاركردنم به‌هه‌مان ستایلی پێشوو به‌رده‌وامبم، به‌ڵام لێره شته‌كان جیاوازن. له ئینگلته‌را تۆپ هه‌میشه به ئاسمانه‌وه‌یه، كه‌متر ده‌بینیت تۆپ له‌سه‌ر چیمه‌نه‌كه بێت، ئه‌مه كارێكی قورسه بۆ من، تا به ئاسانی بتوانم خۆمی له‌گه‌ڵدا بگونجێنم، به‌ر له هاتنم بۆ ئێره و ئه‌وكاته‌ی له ئه‌ڵمانیابووم (چاڤی ئه‌لۆنسۆ) ئاگاداری كردمه‌وه، كه ده‌بێت خۆم له‌گه‌ڵ تۆپه به‌رزه‌كاندا ڕابهێنم، ئه‌مه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو، من هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه كارم نه‌كردووه، له ئیسپانیا یاریزانه‌كان هه‌وڵیانده‌دا به‌پێی ئاستی زیره‌كیی خۆیان یاریی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال و یۆرۆ ببه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌كانیشیان توانیان ببنه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ده‌ست به‌سه‌ر نازناوه‌كاندا بگرن.
هێنری ئه‌ها خۆشیم له خولی ئیسپانی بووم، تۆ له‌وێ ئیسپانیا و له ئه‌ڵمانیا هه‌میشه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندیت گرتبوو، به‌ڵام له ئینگلته‌را جیاوازه و مانچسته‌ر سیتی له لوتكه‌ی ریزبه‌ندیدا نییه، لێره چۆن توانیته ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان بیته‌وه، كه پێم وایه كه‌شێكی جیاوازه و زۆر كه‌م كاره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی تۆپ و ده‌رچوون له ناوه‌ڕاستی یاریگادا كراوه، دیاره ئه‌مه‌ش هی چه‌ند ساڵێك نییه؟
پیپ گواردیۆلا:
زۆربه‌ی ڕاهێنه‌رانی جیهان له‌و حاڵه‌ته‌دان، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه بۆ من. ئێستا ته‌نها بیر له یه‌كه‌می ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه زیاتر له یاریكردنیان تێبگه‌م و هه‌میشه خه‌یاڵم لای یاریزانه‌كانه، یاخود ده‌مه‌وێت كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌م به تۆپ و بێ تۆپ له یاریگادا ڕۆڵیان هه‌بێت، دیاره ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كاتی زیاتر و قوڵبوونه‌وه له‌شێوه‌ی یاریی ئه‌م خوله و خوله‌كانی دیكه هه‌یه.
هێنری:
باشه تۆ هه‌میشه به‌وه ناسراویت گرنگی ده‌ده‌یت به‌وه‌ی كه‌مترین گۆڵ له تیپه‌كه‌ت بكرێت، كه‌چی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی به‌وشێوه‌یه نییه و گۆڵی زۆرتان لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دیاره تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ڕۆشنبیری تۆوه هه‌یه، كه هه‌میشه ناته‌وێت له ناوچه‌ی به‌رگریدا بمێنێته‌وه، به‌ڵكو كرانه‌وه‌ی زۆرت هه‌یه له یاریگادا به‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كاندا.
گواردیۆلا به‌ڵێ:
له‌وباره‌یه كاری زۆرمكردووه و هێشتا گۆڵمان لێده‌كرێت، پێموایه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی یاریكردن له ئینگلته‌را، چونكه ڕاده‌ی هێرشه‌كان لێره خێرا‌و له‌ناكاوه و جیاواز له هه‌موو خوله‌كانی دیكه‌یه و كه‌متر ده‌توانیت پێشبینی شته‌كان بكه‌یت، وه‌ك پێشتریش وتم لێره تۆپ هه‌میشه به ئاسمانه‌وه‌یه، بۆیه قورسه بتوانیت كۆنتڕۆڵی بكه‌یت، بۆیه پێویستم به‌كاتی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وم، لێره هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌ك یاریده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دواین هه‌لیان بێت له یارییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش كۆنتڕۆڵكردنی تۆپی قورس كردووه و هه‌میشه په‌رچه كرداره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلانی ڕاهێنه‌ران دروست ده‌كات.
هێنری:
ئه‌وكاته‌ی له یانه‌ی به‌رشه بوویت هه‌موو له په‌یامه‌كانت ده‌گه‌یشتن، كه ڕه‌نكه كه‌شی لالیگا هێمن و دووربێت له ڕكابه‌ری خێرا و هه‌وڵچوونی به‌رده‌وامی یاریزانه‌كان، ڕه‌نگه كێشه‌كانت په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت، كه یاریزانه‌كان له په‌یامه‌كانت تێنه‌گه‌ن له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزدا.
گواردیۆلا جوانه و دروسته:
ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كانم نه‌گاته یاریزانه‌كان، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌كه له‌منه‌وه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌م. پیشه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی ته‌نیا (90) خوله‌ك نییه، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه كه قسه‌كانمان ناگات به یاریزانه‌كان، یان ڕه‌نگه تێدابێت له‌گه‌ڵ ستایلی ئێمه‌دا نه‌یته‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌پێی كات ئه‌و خاڵانه‌ی وه‌كو نوخته‌ی نه‌نگی وایه چاره‌سه‌ر بكرێت و باردۆخی تیپه‌كه‌ش كه له‌سه‌ر شێوه پلانێك ڕاهاتووون به ئاسانی نا گۆڕدرێت به‌وه‌ی تۆ بته‌وێت له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێردا بێته‌دی.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.