Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:55

به‌هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه‌ک له‌ دارستانه‌کانی ئه‌سینا 49 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا ١٥٧ كه‌س برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی دزه‌كردنی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانه‌كانی نزیك ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان كه‌وتبوویه‌وه‌ بۆ نێو ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی یۆنان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی رافینای باكووری خۆرهه‌ڵات ئه‌سینا كه‌وتبوویه‌وه‌، دزه‌یكردووه‌ بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی گیرخواردن له‌ ناو ماڵ و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان كاتێك له‌ ئاگره‌كه‌ هه‌ڵاتوون، خۆیان هه‌ڵداوه‌ته‌ ده‌ریاوه‌ و خنكاون.  هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا ١٥٧ كه‌س برینداربوون. كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ١١یان جێگیر نییه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ست به‌و كه‌سانه‌ رابگات كه‌ وه‌ك بێسه‌روشوێن تۆماركراون، نیگه‌رانیی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان هه‌یه‌.

هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ سه‌دان خانوو و ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوه‌تی سووتاون و هه‌زاران كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ربازكراون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌دان كه‌س كه‌ به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ هه‌ڵاتوون، گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌نده‌ری رافینا و له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌ به‌له‌م و به‌ فێریبۆتی تایبه‌تی دوورخراونه‌ته‌وه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.