سیلینای ته‌مه‌ن 5 ساڵ تووشبوو به‌نه‌خۆشى ژێر په‌نجه ، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى لۆكا مۆدریچى كڕواتى كردووه به‌م شێوه‌یه :
خۆشەویستم لۆکا ، من زۆر منداڵم ته‌مه‌نم ٥ ساڵه ، نازانم شت بنوسم دایکم ئەم په‌یامه ده‌نوسێت به‌ناوی من پێت ده‌ڵێم تۆ باشترینى جیهانى ، به‌هیوام له‌نزیكه‌وه تۆ ببینم باوه‌شت پێدا بكه‌م ، من ئه‌و یاریه پاكه‌ى تۆم خۆش ده‌وێت تۆ گرنگترین به‌شى ژیانى منى
لۆكا مۆدریچ نامه‌ى منداڵه تووشبووه‌كه‌ى به‌ژێر په‌نجه پێده‌گات به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى ده‌داته‌وه : خۆشحاڵ بووم به‌نامه‌كه‌ت ، ئه‌مه ئەو رێگایەیە کە ئێمە بۆی دەجەنگین لە پێناوی تۆ و نمونەکانی وەک تۆ ، ئێمە ھەمیشە لە یاریگا ھەرچی لە تواناماندا بێت پێشکەشی دەکەین کە ھاندەرانی ئازای وەک تۆ دڵخۆش بکەین تۆ ھەمیشە لەگەڵمانی ، لە ناخی دڵمەوە دەمەوێت باوەشت پێدا بکەم ، خۆشم دەوێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.