Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:42

دارا جەلیل خەیات: بازرگانانی سعوودیه‌ دەیانەوێت وەبەرھێنان لە کوردستان بکەن

دەرگای بازرگانیی ھەموو وڵاتان ھەمیشە واڵایە بۆ هه‌رێم
کوردستان TV
#8
100%

سەرۆكی یەكێتیی ژووری بازرگانیی ھەرێم گوتی، ھاتنی شاندی بازرگانانی سعوودیه‌ بۆ ھەرێمی كوردستان، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستاندا بكەن، بێگومان بۆیەشە كوردستانیان ھەڵبژاردووە، چونكە دەزانن شوێنێكی ئارام و سەقامگیرە.

دوێنێ شاندێكی بازرگانانی سعوودیه‌ كە 35 بازرگان و وەبەرھێنەر بوون، لەگەڵ باڵیۆزی سعوودیا لە عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد، كە ئەمەیش یەكەم سەردانی ئەوانە بۆ ھەرێمی كوردستان و بڕیاریشە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ھەرێم و سعوودیا، ئەمڕۆ دیدارێك لە ھەولێر ساز بكەن.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتیی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شاندی بازرگانانی سعوودیه‌ سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد، كە بۆ یەكەم جارە، بڕیارە ئەمڕۆ دیدارێك لە نێوان بازرگانانی سعوودیه‌ و ژووری یەكێتیی بازرگانانی ھەرێم ساز بكرێت، كە بە ئامادەبوونی خاوەنكار و بازرگاكانان و بەرپرسانی حكوومەت لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان ودارایی دەبێت، ئەمەیش بۆ پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ھەرێم و سعوودیایە.

لەبارەی گرینگیی سەردانی ئەو شاندە بازرگانیەی سعوودیه‌، ئەو گوتی: مەبەست لە ھاتنی ئەو شاندە، بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی بازرگانی و وەبەرھێنانە لە ھەرێمی كوردستان، جگە لەوەیش ئەمە دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ ئەوەی بازرگانە سعوودییه‌كان بێنە ھەرێمی كوردستان وەبەرھێنان بكەن و ئێمەیش كۆمەڵێك پڕۆژەیان دەخەینە بەردەم بۆ ئەوەی جێبەجێیان بكەن.

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بازرگه‌نە سعوودییەكان بێن وەبەرھێنانی لێ بكەن، خەیات گوتی: دەرگای بازرگانیی ھەموو وڵاتان ھەمیشە واڵایە و ھاتنی بازرگانانی سعوودیه‌یش بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ھەرێمی كوردستان شوێنێكی ئارام و سەقامگیرە، بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن وەبەرھێنانی تێدا بكەن و ئێمەیش پێشوازییان لێ دەكەین و رێزیان دەگرین و ھەموو ئاسانكارییەكیشیان بۆ دەكەین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.