Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:25

جۆلیا بوتروس داوای لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌کات

له‌به‌ر ده‌نگی بانگ گۆرانیگوتن و كۆنسێرته‌كه‌ی دواخست
کوردستان TV
100%


 
گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی " جولیا بوتروس " له‌ كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ و قه‌ڵه‌بالغدا له‌م كاته‌ی  خه‌ریكی گۆرانیگوتن و سازدانی ئاهه‌نگێك بوو بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ، له‌به‌ر ده‌نگی بانگ گۆرانیگوتن و كۆنسێرته‌كه‌ی دواخست و داوای لێبوردنی له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد .

ماڵپه‌ری لبنان 24 ئاشكرایده‌كات ، شه‌ممه‌ی رابردوو گۆرانیبێژی لبنانی " جولیا بوتروس " له‌ كۆنسێرتێكی پڕ و قه‌ڵه‌باڵغدا خه‌ریكی گۆرانیگوتن بوو ، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه‌ كاتی بانكی عیشا  " خه‌وتنان " بوو جۆلیا گۆرانییه‌كه‌ی راگرت و به‌ چه‌ند دێرێك داوای لێبوردنی له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد و گوتی ،با رێز له‌ كاتی بانگه‌كه‌ بگرین و جارێ بوه‌ستین ، دوای بانگه‌كه‌ دووباره‌ ده‌ست به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

ئه‌م ماڵپه‌ره‌ لبنانییه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ی جولیا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ لای هه‌وادارانی زیاتر خۆشه‌ویستی كرد ، به‌ هۆی  ئه‌م ره‌فتاره‌یه‌وه‌ ته‌واوی ئاماده‌بووان به‌ گه‌رمی چه‌پڵه‌یان بۆی لێ دا و ده‌ستخۆشییان لێی كرد .

جولیل بوتروی له‌ ساڵی 1968 له‌ لبنان له‌ دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین و ده‌نگخۆشترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو عه‌ره‌ب و به‌ یه‌كێك له‌ شاژنه‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی داده‌نێن، خاوه‌نی ژماره‌یكی زۆر گۆرانی و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.