گۆرانیبێژی كورد " هه‌ڤاڵ ئیبراهیم " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتی‌بوو له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " وه‌ره وه‌ره " له ئێستا به ژماره‌یه‌ك كاری هونه‌ری دیكه سه‌رقاڵه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن و پێشكه‌ش به هه‌واداری خۆی ده‌كات .
هه‌ڤاڵ ئاشكرایده‌كات ،گۆرانی " وه‌ره وه‌ره " گۆرانییه‌كی فۆلكلۆره و ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆرانیبێژانی كورد گوتوویانه‌ته‌وه و ئه‌ویش له سه‌ر هه‌مان ستایلی جاران گوتوویه‌تییه‌وه ، به‌لام ده‌ستكاری میوزیكه‌كه‌ی كردوه و شێوازێكی مۆدێرنی بۆ داناوه و له شاری سلێمانی له لایه‌ن " ناسر حه‌یده‌ری " كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه .
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له ده‌ستپێكی كاره‌كانییه‌وه تاكو ئێستا خاوه‌نی چوار ئه‌لبووم و 17 گۆرانییه به شێوه‌ی تاك ، یه‌كه‌م به‌رهه‌می كه تۆماریكردو بڵاویكرده‌وه گۆرانییه‌ك بوو به زمانی عه‌ره‌بی له ژێر ناوی " سه‌فه‌ر حه‌بیبی " ، تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " عه‌بدولوه‌هاب حه‌داد " ئاماده‌كرابوو " مونیب ئه‌لسه‌مه‌ر " یش كاری ئاوازی بۆ ئه‌نجامدابوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.