به به‌رده‌وامی نامه‌كانتان ده‌بینم و ناتوانم وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه، له ڕاستیدا هی ئه‌وه نییه نه‌توانم قسیه‌یه‌ك بكه‌م بۆتان، به‌ڵام كاتێك ده‌ڵێن میسی یان ڕۆناڵدۆ كه‌میان باشترینه لای تۆ؟ ئه‌وه ناچارم به بێده‌نگی به‌رامبه‌ر په‌نچه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م كه ڕووی له باڵكۆنی دراوسێكه‌مانه به قوڵیی به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامه‌دا بگه‌ڕێم و به خه‌یاڵ گوزه‌رێك به چیرۆكی باڵای ئه‌و دووانه‌دا بكه‌م، به‌ڵام ئه‌مجاره و له‌مكاته‌دا ئه‌مه قسه‌ی منه بۆ ڕۆناڵدۆ و میسی.
كریستیانۆ:
توانای جه‌سته‌یی باشی هه‌یه و له تۆپی سه‌ردا به‌هێزه و به‌ژن به‌رزییه‌كه‌ی یارمه‌تیداوه بۆ زۆرشتی گه‌وره، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌ی سه‌رسام كه‌ره، كه هیچ به‌رگریكارێك زاتی ئه‌وه ناكات ڕاسته‌وخۆ بچێته به‌رقاچی.
لیۆ:
ئه‌و ده‌توانێت هه‌مووان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بكات، كه‌چی تۆپه‌كه‌یش ده‌رباز ده‌كات، تا ده‌یگه‌یه‌نێته نوخته‌ی ڕاوه‌ستاو، هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆ ده‌توانێت له تیپێكی خراپ‌دا یاریی بكات، به‌ڵام میسی كه‌متر ئه‌مه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت، كه‌چی كاتێك ته‌ماشای كێجه‌كه ده‌كه‌ی به‌تۆپه‌وه هه‌ستده‌كه‌ی بێ مانایانه یاریی پێوه ده‌كات و كه‌سیش نییه بتوانێت ڕایبگرێت، بێ مانا واته‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات به‌قاچه بچووكه‌كانی هێشتا سه‌د ساڵی ده‌وێت بۆ له‌دایكبوونی كه‌سێكی دیكه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و نمایشانه ئه‌نجام بدات.
به كورتی:
تا ئه‌مكاته ناتوانم بڵێم كامیان یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان پله‌ی دووه‌می بۆ دانێم، لای من ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه پله‌ی دووه‌میان نییه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.