ئه‌وكاته‌ی زێدان چووه یانه‌ی یۆڤانتۆس و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا كرا، ئه‌و هیچ نرخێكی بۆ پاره‌كه دانه‌نا، به‌ڵكو ئه‌نیلی سه‌رۆكی یوڤی له‌گه‌ڵیدا كۆبۆیه‌وه چی ده‌وێت بۆیده‌كات و ته‌نیا مه‌رجی مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت، كه دواتر دیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام كۆتایی هات. جوفانى ئه‌نێلی ڕایگه‌یاند: زێدان له ماڵه‌وه خێزانه‌كه‌ی سه‌ر گه‌وره‌یه‌تی، پاشان زیزۆ وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌ی سه‌رۆك لای من خێزان له هه‌موو شته‌كان گرنگتره، هه‌روه‌ها خولی لالیگام خۆش ده‌وێت و ده‌مه‌وێت بچمه ئیسپانیا، بۆیه ڤیرۆنیكای هاوسه‌رم كه ئیسپانیه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی. پاره‌ش هیچ گرنگه‌یه‌كی نییه لای من هێنده‌ی ئه‌و دۆلاری وه‌كو نوێنه‌ری یونسكۆ بۆ منداڵانی هه‌ژار په‌یدای ده‌كه‌م. زێدان ساڵی (2001) چووه یانه‌ی ڕیاڵ ، كه نرخه‌كه‌ی (66) ملیۆن دۆلاربوو، واته شۆكی ئابووری له هه‌موو جیهاندا دروستكرد و به ده‌یان نموونه‌ی له‌سه‌ر هێنرایه‌وه.
ئه‌نعام كه‌چه‌جی نووسه‌ر و ڕۆمانووس ده‌ڵێت:
"جگه له‌وه‌ی زێدان ده‌ست بۆچی ببات ده‌بێته ملیۆنه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هێنده‌ی ئه‌و دۆلاره پێی خۆش نییه وه‌كو باڵوێزی گه‌ڕۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ژارانی جیهان په‌یدای ده‌كات".
ته‌ماشاكه‌ن دوای چه‌ندین ساڵ بڕیاره زیزۆ بگه‌ڕێته‌وه ماڵی پیرێژنكه و له‌وێ كارێكی نوێ بگرێته ئه‌ستۆ، كه پێم وایه ڕاهێنه‌ری داهاتووی یانه‌كه ده‌بێت، ڕاستر ئه‌وه‌یه بوترێت ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رچاوه‌ی خۆی.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.