Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:39

بڕی هاوردەکردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری کرا

بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆ
کوردستان TV
100%


 لە مانگی 8 دا هاوردەكردنی بەرهەمی پەلەوەری و بەرووبوومی ئاژەڵی لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆ هاوسەنگ دەكرێت ، و لەوەرزی گەرماشدا خواستی هاوڵاتیان لەسەر ماسی زۆرتر دەبێت.

ئەمرۆ چوار شەممە  25.7.2018  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرووبومی پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە بۆ دیاریكردنی ئەو بەرووبومانەی پرۆتین لە پێكهاتەكەیدا هەیەو  ڕۆژانە خواستی هاوڵاتیانی لەسەرە، ئەویش بە رەچاوكردن و هاوسەنگی كردنی لەگەڵ بەرووبوومی ناوخۆ.

لەكۆبوونەوەكەدا بریاردرا بە پێی رێنماییە ڤێترنەرییەكان و  پشكنینی تاقیگەیی بۆ مانگی ئاب رێگە بە هاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5000 سەر ئاژەڵ  و 500 تۆن گۆشتی سور، بەرووبومی پەلەوەریش دیاریكرا بە بڕی 500 تۆن مریشك، 510 تۆن هێلكە،  و بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتیانیش رێگە دەدرێت  بڕی 2400 تۆن ماسی بۆ هەریەكە لە مانگەكانی 8 و 9 و 10 هاوردە بكرێت.

بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆ و بە پێی گۆرانكاری وەرزەكان، و بە لەبەرچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان و پركردنەوەی پێویستییەكانی بازار، مانگانە لیژنەی پەلەوەری و بەرووبومی ئاژەڵی بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بە پێی لێكۆڵینەوە و داتاو زانیارییەكان بریار لەسەر دیاریكردنی بری بەرهەمی هاوردە دەدرێت.

شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.