Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:26

کۆنگرێسی ئەمەریکا فرۆشتنی فڕۆکەی (F35)ی بە تورکیا راده‌گرێت

سەبارەت بە کڕینی سیستمی موشەکی (S400)ی روسی لە لایەن تورکیا
کوردستان TV
100%


کۆنگرێسی ئەمەریکا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی (F35)ی بە تورکیا راگرت و دەبێت پنتاگۆن لە (90) رۆژدا راپۆرتی فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە رەوانەی کۆنگرێس بکات.

دوای ئەوەی کڕینی قەڵغانی موشەکی (S400)ی روسی لە لایەن تورکیاوە بووە هۆی ناڕەزایەتی ئەمەریکا، بڕیاردرا لە ئەگەری پاشگەزبوونەوەی ئەو وڵاتە لە کڕینی قەڵغانە موشەکیەکە، فڕۆکەی (F35)ى پێبفرۆشرێت و دواتر بەرپرسانی ئەنکەرە رایانگەیاند لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتون بۆ وەرگرتنی فڕۆکەکان کە ژمارەیان (10) فڕۆکە بووە، بەڵام کۆنگرێس رەتی کردوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) تا ئێستا دو, فڕۆکەی (F35) بە تورکیا فرۆشراون یەکێک لە فڕۆکەکان تەنها بۆ راهێنانە بە فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا، بەڵام بە پێی بڕیارەکەی کۆنگریس نابێت هیچ فڕۆکەیەکی دیکە بەو وڵاتە بفرۆشرێت تا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) لە (90) رۆژدا روونکردنەوەی خۆی ئاڕاستەی کۆنگرێس دەکات سەبارەت بە کڕینی سیستمی موشەکی (S400)ی روسی لە لایەن تورکیاوە.

لە لایەکی دیکەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەوەی بڕیاری کۆتایی لە فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە بە تورکیا دەدات دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکایە و ئەویش بەڵێنی داوە کە فڕۆکەکان رادەستی تورکیا بکات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.